نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنلاین له راپۆرتێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵ موسلیم شه‌هدان له نزیك سنوورى عێراق كوژراوه، ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌و به‌رپرسه سه‌رپه‌رشتى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاكانى تر‌ى ئێران بووه له‌ناو خاكى سووریا.
وێراى بوونى ده‌نگۆى جیاواز له‌سه‌ر چاره‌نووسى موسلیم شه‌هدان، ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنلاین راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات موسلیم له نزیك سنوورى عێراق له ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سووریا له‌گه‌ڵ سێ چه‌كدارى تر كوژراوه.
تا ئێستا سه‌رچاوه عێراقییه‌كان و ئێران به ته‌واوى زانیارییه‌كانیان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى گوتوویانه ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان بیستووه له دیوى سووریاوه، به‌ڵام نایانزانیوه شێواز و هۆكار و ئه‌نجامه‌كه‌ى چ بووه.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بێده‌نگه.
له باره‌ى به‌رپرسیارێتى موسلیم میدڵ ئیست ئۆنلاین باسى له‌وه كردووه، ئه‌ركى موسلیم سه‌رپه‌رشتى هه‌موو هێزه میلیشیاكانى عێراق و ناوچه‌كانى تر بووه كه له سووریا كار بۆ به‌رژوه‌ندى ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت سه‌ره‌تا ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و زانیارییه‌كانیشى له هه‌واڵگرى عێراقه‌وه وه‌رگرتووه.
