هاوردەی ماسی قەدەغەكرا، بەرهەمی خۆماڵی پێداویستی هەرێم دابین دەكات

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە (نوچەنێت)ی رایگەیاند، لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە هاوردەکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەک بۆ ناو هەرێمی كوردستان قەدەخە دەکرێت ، چونكە بۆ بەرژەوەندی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ وەزارەت ئەو بڕیاەری دەركردووە.

حوسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ لەلێدوانێكی تایبەتدا ئەوەی خستەڕوو كە “بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەرهەمی ماسی خۆماڵی لەهەرێمی كوردستاندا، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكرنی ماسی بۆ ناو هەرێمی كوردستان دەكردو ئەو بڕیارەش لە رۆژی 10 ی ئەم مانگەوە كاری پێدەكرێت”

وتەبێژی وەزارەتی كشتووكاڵ ئاماژەی بەوەشدا “چونكە نرخی بەرهەمی ناوخۆ دابەزی بوو و بۆ پارێزگاری كردن لە بەرهەمی خۆمالی بۆ بەرژەوەندی ئەو پرۆژانەی ماسی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەن ئەو بڕیارە دراوە”.

باسی لەوەشكرد كە پێشتر بڕیارێكی تریان دەركردبوو كە 50% ی پێداویستی شارەكان بۆ ماسی كەمبكرێتەوە دەشڵێ ئەو بڕیارەمان بەپێی بڕیاری لیژنەیەكی تایبەتی ئابووری بوو كە لە پارێزگاكاندا هەیە و پێداویستی پارێزگاكان دیاری دەكات لەو بەرهەمانە لەوانەش بەرهەمەكانی مریشك و گۆشت و ماسی و چەند بەرهەمێكی تریش، بەڵام ئێستا وا بەباش زانرا كە بۆ بەرژەوەندی بەرهەمی ناوخۆ بڕیاری قەدەغە كردنی یەكجاری بۆ هاوردەی ماسی بكرێت”.

وتەبێژی وەزارەت ئەوەشی دووپات كردەوە كە “ئەو ماسییەی كە دەهاتە كوردستان و بە پشكنینەكاندا دەهات، هیچ كێشەیەكی لەرووی تەندروستی و كوالێتییەوە نەبووە”.  وتیشی “دوای ئەو برٍیاری قەدەغەكردنە، بەرهەمی ناوخۆ دەتوانی بەشی پێداویستی ناوخۆ دابین بكات، چونكە  بۆ پارێزگاریكردن لەو بەهەمی ناوخۆیی ئەو بڕیارە دراوە.

لەلایەكی دیكەش سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاكانی راگەیاندبوو، كە لە رێکەوتی 10-12-2020ەوە نووسراوی هاوردە بۆ هیچ کەس و کۆمپانیایەک ناکرێت، ماسی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكات، چونکە وتبووی “ماسیی خۆماڵی پێگەیشتووە”.

ناوبراو ئەوەی روونكردببوەوە كە “ئەو ماسییەی کە بە قاچاخ دەهێنرێتە کوردستان، هیچ گەرەنتییەکی تەندروستیی نییە، چونکە دەبێ ماسی دوای دەرهێنانی لە حەوز، لە ماوەی 72 کاژێردا بگاتە دەستی بەکاربەر، بەڵام ئایا ماسییەک بە قاچاخی بێت، لەو ماوەیە دەگات؟”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com