نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه، زۆربه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان رازی نیین ده‌نگ به پرۆژه یاسایه‌ك بده‌ن، كه بۆ وه‌رگرتنى قه‌رز له‌پێناو خه‌رجییه‌كانى هه‌ڵبژاردن به په‌رله‌مان دراوه.
عه‌لى لامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غدادتوده‌ى عێراق ئاشكراى كردووه، له‌ناو په‌رله‌مان كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه بۆ دابینكردنى خه‌رجى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به په‌رله‌مان دراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه كردووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 12 ترلیۆن دینار داوه و ئه‌و كات حكوومه‌ت خۆیشى 14 ترلیۆنى هه‌بوو ئه‌وه ده‌بێته 26 ترلیۆن. ئێستا حكوومه‌تى پێویستى به 18 ترلیۆن دیناره بۆ مووچه و هه‌شت ترلیۆنى بۆ ده‌مێنێته‌وه، كه ده‌توانێ خه‌رجى هه‌ڵبژاردنى پێبكات.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه په‌رله‌مان ناچار نییه، ئه‌مساڵ جارێكى تر رێگه به حكوومه‌ت بدات قه‌رز بكات.