(نوچەنێت)
سه‌باره‌ت به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (12)ی ئاسایی په‌رله‌مان، كه‌بڕیاربوو سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه 2020/12/2 به‌ڕێوه‌بچێت، منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانی راگه‌یاند: “ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوی ئاماده‌كردووه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكاری هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایی.