شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه ماوه‌یه‌كى زۆر بوو وه‌ستا بوو،هه‌ڵمه‌تى دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌چه‌ند شوێنێكى كوردستان ده‌ستى پێكرده‌وه.
سامان سلێمان به‌ڕێوبه‌رى به‌شی راگه‌یاندنى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر، به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، له 29ى تشرینى دووه‌مى 2020 هه‌ڵمه‌تى كوتان دژى ئیفلیجى منداڵان ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه كه 282 تیم به‌شدارن، ئه‌م كوتانه منداڵى یه‌ك رۆژى تا پێنج ساڵان ده‌گرێته‌وه.
سامان سلێمان باسى له‌وه‌یش كرد، تیمى جێگیر له‌ناو بنكه‌كانى ته‌ندروستى هه‌یه و تیمى گه‌ڕۆكیش دانراوه، كه له سنوورى شارى هه‌ولێر ده‌رگا به‌ده‌رگا ده‌گه‌ڕێن.
سه‌باره‌ت به هۆكارى دواكه‌وتنى كوتانى منداڵان له‌ماوه‌ى رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى هه‌ولێر گوتى، “به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا كوتان ئه‌نجام نه‌دراوه و تا ئێستا دواكه‌وتووه”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وێراى تیمه‌كانى كوتان، چه‌ندان تیمى تر بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى دایكیان و باوكان ته‌رخان كراون.