داعش بە نیازە پەلامارى مەخمور بدات
سەرچاوەیەىکى ئاگادار دەڵێت داعش خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر مەخمور ئامادە کردووە و هێزێکى زۆریان رەوانەى دەوروبەرى قەزاکە کردووە.
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە پارێزگاى نەینەواوە بە “سۆمەریە نیوز”ى راگەیانددوە کە لە نیوەڕۆى ئەمڕۆوە داعش هێز بە ئاساتەى مەخموور دەنێرێت و بە نیازە پەلامارى بدات.
مەخموور (60 کیلۆمەتر رۆژئاواى هەولێر) شوێنێکى ستراتیجى هەیە و سێڕێیانى هەر سێ پارێزگاى موسڵ و کەرکووک و هەولێرە و لە پایتەختى هەرێمەوە نزیکە، بۆیە داعش بەنیازى داگیرکردنیەتى.
مەخموور ناوەندى قەزایە و چوار ناحیەى لەسەرە کە ئەوانیش: قەراج و کەندیناوە و گوێڕ و دیبەگەن.