نوچه‌نێت
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عیراق رایگه‌یاند، ره‌شنووسى پرۆژه یاساى بودجه بۆ ساڵى 2021 ئاماده بووه و سبه‌ى سێشه‌م بێ دیاركردنى پشكى كورد ده‌درێته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و له‌وێ تاوتوێ ده‌كرێت.
ماهر جوعان بریكارى ته‌كنیكى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى ره‌شنووسى بودجه‌ى 2021 یان ئاماده كردووه.سبه‌ى سێشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوتوێ ده‌كرێت.
ماهر جوعان هیچ ژماره‌یه‌كى رهشنووسهكهى ئاشكرا نه‌كردووه و نه‌یگوتووه قه‌باره‌ى بودجه‌كه چه‌نده و نرخى نه‌وت و كورتهێنان به‌چه‌ند خه‌ملێنراوه.
لهبهشێكى قسه‌كانى باسى له‌وه كردووه، پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌كه دیار نه‌كراوه و به پێویستى ده‌زانێ ئه‌م هه‌فته‌یه شاندى هه‌رێمى به‌غدا بگاته هه‌رێم بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم و بابه‌تى نه‌وت.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له‌و ره‌شنووسه‌ى ئاماده كراوه، هیچ ئاماژه‌یه‌كى تێدا نییه بۆ پشكى هه‌رێمى كوردستان.