نوچه‌نێت
میدیاكانى عێراق ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یوه‌ندى به سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كات و داوایان لێده‌كات كۆتایى به خۆپێشاندانه‌كانى ناسرییه بهێنن.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانى ناسریه “زیقار” كۆبووه‌ته‌وه ده‌نگى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه مسته‌فا كازمى قسه بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كات.
له قسه‌كانى كازمى به سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌ڵێ، “ناسرییه به ته‌نگژه تێده‌په‌ڕێ و هه‌ندێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاژاوه دروست بكه‌ن”
كازمى داوا له سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كات خۆپێشاندانه‌كان بوه‌ستێنن، چونكه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌یه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه بكوژانى خۆپێشانده‌ران ده‌داته دادگا و كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانییه‌كان ده‌كات.
رۆژى هه‌ینى رابردوو لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له شارى ناسرییه، هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و نزیكه‌ى 100 كه‌سیان به كوژرا و برینداران كرده قوربانى.