شلێرسەعید، تایبەت بەنوچە نێت
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌كان بشكرێنه‌وه پرۆسه‌ى خوێندن سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه مامۆستایانى چه‌ندان ناوچه‌ى كوردستان به‌هۆى نه‌بوونى مووچه‌وه بایكۆتى خوێندن ده‌كه‌ن”.
موسلیم عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵ جێگرى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ماوه‌ى داخستنى قوتابخانه‌كان درێژ بكرێته‌وه، چونكه به‌م بارودۆخه‌ى ئێستا پرۆسه‌ى خوێندن سه‌ركه‌وتوو نابێت”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، “یەك لە هۆكارەكانی دەستپێنەكردنەوەی خوێندن دابین نەكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانە، چونكە ئه‌گه‌ر مووچه‌یان پێنه‌درێت مامۆستایان بەم شێوە دیسان بایكۆتی هۆڵەكان ده‌كه‌ن. بۆیە ئه‌گەر مووچە دابەشنەكرێت خوێندن دەستیش پێبكاتەو سەركەتونابێت”
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند یاداشتێكیان به حكوومه‌ت داوه و داوایان كردووه تا سه‌رى ساڵ بڕیارى داخستنى قوتابخانه‌كان درێژ بكرێته‌وه.