(نوچەنێت)
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ناكه‌ن و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، پارەکەی بەغدا کە 320 ملیار دینارە بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتیشی “بەمزووانە مووچە دابەشدەکرێت، ئەوەش یەکێکە لە ئەولەویاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین” . ئاماژە بەوەش دەدات “لە چوارشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسەمان لەسەر مووچەی فەرمانبەران کردووە، یەکێک لە راسپاردەکانی سەرۆکی حکومەت ئەوەبووە کە بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەکەی بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمزووانە مووچە دابەشدەکات.”