بڕیار درا بە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی سەرۆکی پێشووی دەستەی خانەنشینی عێراق

0

(نوچەنێت)

لیژنەی جێبەجێکردنی دیوانی لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شەش بەرپرسی باڵای عێراق دەردەکات و بڕیاری دا بە دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و ماڵی سەرۆکی پێشووی دەستەی خانەنشینی و براکەی و ژنەکانی و منداڵەکانیدا.

لە نوسراوێکدا، کە رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە لیژنەی جێبەجێکردنی دیوانی دەرچووە، داواکراوە دەستبەسەر موڵک و ماڵی ئەحمەد ساعیدی و سەباحی برای دا بگیرێت و داوای ناوی ژنەکانی و منداڵەکانیشی کراوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان.

رۆژی ١٧ی ئەیلولی ڕابردوو، هێزێکی سەربازی ئەحمەد ساعیدی سەرۆکی پێشووی دەستەی خانەنشینی یان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرد و دواتر برایە بارەگای هێزەکانی سوات تاوەکو بدرێتە دادگا بۆ لێکۆڵینەوە.

هاوکات، “شەش بەرپرسی تر لەو هەڵمەتەدا دەستگیرکراون بەڵام ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.”

لیژنەی لیکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی گەندەڵیی گەورە و تاوانی جیاواز کە مستەفا کازمی ڕۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ دروستیکرد، حەوت دۆسیەی گەورەی گەندەڵی جوڵاندووە و چاوەڕێی دەرچوونی بڕیار دەکرێت لەبارەیانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com