ئەمەریكا پاڵپشتی سەربازی و لۆجستی دەگەیەنێتە رۆژئاوای كوردستان

0

(نوچەنێت)

سەرچاوە ناوخۆییەكانی سووریا بڵاویان كردەوە كە ئەمەریكا پاڵپشتی سەربازی زیاتری گەیاندە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كە بەشێك لەهێزەكانی ئەو ووڵاتە لەوێ جێگیر بوونە .

بەپێی ئەو سەرچاوانە 35 بارهەڵگری گەورەی كە كەلوپەلی لۆجستیی و سەربازی باركردبوو لەرێگەی دەروازەی سنووری (الولید)ەوە گەیشتنە ناو  سنووری گوندەكانی حەسەكە.

دەشڵێن بۆ پارێزگاری كردنی ئەو بارهەڵگرانە ژمارەیەك زریپۆشی ئەمەریكی هاوڕیَی ئەو بارهەڵگرانەیان كردووە تا گەیشتینە شوێنی دیاریكراویان.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا 500 سەربازی خۆی لە گوندەكانی سنووری شاری حەسەكەی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا جێگیر كردوون بەئامانجی پاراستنی ئەو ناوچانە لەهەر هێرشێك كە داعش بكاتە سەریان.

ساڵی 2019 دۆناڵد ترامپ بڕیاری كشانەوەی هەمووی هێزەكانی لە سووریا دا، بەڵام دواتر بەمەبەستی پاراستی بیرە نەوتەكانی ئەو ناوچانە بڕیاری مانەوەی بەشێكی لە سەربازەكانی دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com