نوچه‌نێت
ژنێكى كوردى ئێزدى به‌ناوى ره‌وشێ قاسم ته‌مه‌نى 133 ساڵى تێپه‌ڕاندووه و ئه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێش بێت، ره‌وشێ ته‌واوى یادوه‌رییه‌كانى له‌بیره و ئه‌مه‌یش سه‌رنجى میدیاكانى دنیاى راكێشاوه.
ئێستا نه‌وه‌كانى هه‌وڵ ده‌ده‌ن داپیره‌یان بخه‌نه فه‌رهه‌نگى گینیسه‌وه بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان، ره‌وشێ ته‌واوى تاوانه‌كانى عوسمانییه‌كان و رێكخراوى تیرۆریستى داعشى له‌بیره كه له دوو قۆناغى جیاواز له ئێزدییه‌كان كراون.
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى میدیاكانى راكێشاوه، ره‌وشێ له ناو جێگا نه‌كه‌وتووه و ته‌ندروستییه‌كى جێگیرى هه‌یه و له یه‌كێك له كه‌مپى ئاواره‌كان له دهۆك ده‌ژیت. به‌گوێره‌ى ئه‌و ناسنامه‌یه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ره‌وشێ له سه‌ده‌ى پێشووتر له ساڵى 1887 له گوندێكى شنگال له‌دایكبووه.
