نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییانه‌ى كراون، ناوه‌ڕۆكى ئه‌و دانوستاندنانه‌ى حكوومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانى شنگالى كردووه رۆشن نییه، چونكه وێراى جێیگركردنى پۆلیس و هێزى عێراقى له‌شاره‌كه كه‌چى یه‌ك چه‌كدارى په‌كه‌كه و حه‌شد نه‌كشاونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، دوو رۆژه پۆلیس له‌ناو شنگال جێگیر كراوه و ئاڵاى عێراق به‌رز كراوه‌ته‌وه، جگه له‌مه‌یش دوو فه‌وج ره‌وانه‌ى شاره‌كه كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جووله‌یه‌ك لایه‌ن په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌بى بوونى نییه و نه‌كشاونه‌ته‌وه.
له راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى هاتووه، قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى سه‌رپه‌رشتى ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دانوستاندنى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ناوچه‌كه كردووه، دوێنێ شه‌موو له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كۆبووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه خه‌ڵكى ناوچه‌كه گومانێكى زۆر له‌و تێگه‌یشتن و دانوستاندنه ده‌كه‌ن، كه گوایه له نێوان حكوومه‌تى عێراق و ئه‌و هێزه چه‌كدارانه هه‌ن، چونكه رێككه‌وتنى شنگال دووپاتى له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و هێزانه ده‌كات كه‌چى تا ئێستا ماونه‌ته‌وه.
جیا له‌وه‌یش بابه‌تى چیاى شنگال هه‌ر باسیش نه‌كراوه، كه چه‌كدارانى په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌وێ بڵاوبوونه‌ته‌وه.