نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى له راپۆرتێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، عێراق زۆر متمانه به حكوومه‌تى نوێى ئه‌مریكا ناكات، بۆیه له‌ساڵى رابردوو 60 په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجام داوه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و زلهێزه به‌هێز بكات.
ماڵپه‌ڕى ئارتى راپۆرتێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه، زانیارییه‌كانى له رۆژنامه‌ى “نیزفاسیمایا غازیتا” رووسى وه‌رگرتووه و كه باسى به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و رووسیا ده‌كات.
له راپۆرته‌كه هاتووه، وێراى هه‌ڕه‌شانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له عێراق ده‌كرێن به‌هۆى بیركردنه‌وه له كڕینى چه‌كى رووسى، به‌ڵام عێراق ده‌ستبه‌ردارى بیرۆكه‌كه‌ى نابێت، چونكه چه‌ند مه‌ترسییه‌كى له بارودۆخى داهاتووى هه‌یه.
یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانى عێراق به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه عێراق متمانه به حكوومه‌تى جۆ بایدن ناكات، كه له سه‌ره‌تاى 2003 وه بڕواى به بیرۆكه‌ى دابه‌شكردنى عێراق هه‌یه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌ڵێ هیچ ئه‌گه‌رێكى به‌هێز نییه بۆئه‌وه‌ى بایدن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران، چونكه ئێران واز له‌وه ناهێنێ له رێگه‌ى میلیشیاكانى هه‌ڕه‌شه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ كاتێك بارودۆخ به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌وا عێراق به‌دواى شوێنگره‌وه ده‌گه‌ڕێت، بیر له به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چین و رووسیا ده‌كاته‌وه و له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵیشدا به‌رپرسانى رووسیا و عێراق 60 په‌یوه‌ندییان ئه‌نجام داوه.
له كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو شاندێكى باڵاى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گه‌یشتنه مۆسكۆ، سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندى عێراقى رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه چه‌ك به عێراق بفرۆشێت.