نوچه‌نێت
سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى كرد، راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان به حكوومه‌ت داوه و داوایان كردووه تا سه‌رى ساڵى نوێ نه‌كرێنه‌وه.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده وخوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان پێشتر راپۆرتى خۆیان به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا داوه، داوایان كردووه بڕیارى داخستنى قوتابخانه‌كان تا سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ى دۆڵه‌مه‌ڕى له‌كاتێكدایه، بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆببنه‌وه و تاوتوێ شێوازى خوێندن بكه‌ن له‌سه‌رده‌مى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بژارده‌كان بكه‌ن.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا تا یه‌كى مانگى كانوونى یه‌كه‌م ته‌واوى قوتابخانه‌كان دابخرێن به ئامانجى خۆپاراستن له په‌تاى كۆرۆنا.
ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و واده‌یه ته‌واو ده‌بێت و به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌دواداچوونى پێشتر نوچه‌نێت كردوویه‌تى، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م مانگه‌یش بڕیارى داخستنى قوتابخانه‌كان درێژ بكرێته‌وه.
پێشتریش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه، ته‌نیا پۆله‌كانى یه‌ك و دووى بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌یى له هۆڵه‌كان ئاماده ده‌بوون.