نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له به‌دواداچوونێك ئاشكراى كردووه، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به ئامانجى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له خۆپَێشانده‌ران ده‌دات و ناڕاسته‌وخۆیش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پشتگیریى ده‌كات.
راپۆرته‌كه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” به‌ناوى “تاوانى سه‌درییه‌كان : رێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات” بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات موقته‌دا سه‌در چه‌ند رۆژێكه له رێى لایه‌نگرانى هێرش ده‌كاته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ئامانجه‌كه‌یشى ئه‌وه‌یه به‌ر له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته كۆتایى به خۆپێشاندانه‌كان بهێنێ، كه وه‌ك هه‌ر حزبێكى تر بۆ سه‌ر خۆى به هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌زانێ.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له هه‌ڵوێستى مسته‌فا كازمى كراوه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كوشتاره‌ى له به‌غدا و ناسرییه له دژى خۆپێشانده‌ران كراوه و گوتراوه هه‌ڵوێستى كازمى رۆتینى بووه و لیژنه‌ى بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكهێناوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خۆپێشانده‌ران له راگه‌یه‌نراوێكدا داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له مسته‌فا كازمى بكه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه مسته‌فا كازمى ناراَسته‌وخۆ گڵۆپى سه‌وزى بۆ موقته‌دا سه‌در داگیرساندووه.
رۆژى هه‌ینى رابردوو لایه‌نگرانى سه‌در هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و له ئه‌نجامدا 4 خۆپێشانده‌ر كوژران و 94 خۆپێشانده‌ریش بریندار بوون.