نوچه‌نێت
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق پێشبینى ده‌كات، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ نرخى نه‌وت بۆ 50 دۆلار به‌رز ببێته‌وه، ئاشكرایشى كرد عێراق هه‌وڵى داوه گرێبه‌ست بكات بۆئه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌ى به 48 دۆلار بفرۆشێت.
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ى تشرینى دووه‌م، لێدوانێكى ئیحسان عه‌بدولجه‌بارى بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێ، “نرخى نه‌وت له سه‌ره‌تا 2021 ده‌گاته‌وه 50 دۆلار به‌هۆى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه ساده‌یه‌ى له‌سه‌ر خواستى نه‌وت هه‌یه”
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق باس له نه‌وتى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ، “عێراق له ئێستاوه هه‌وڵى داوه گرێبه‌ستى پێشینه بكات بۆئه‌وه‌ى نه‌وتى خۆى به 48 دۆلار بفرۆشێت”.
دواتریش ره‌تیده‌كاته‌وه عێراق داواى له ئه‌ندامانى رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س كردبێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت لێى خۆشببن و دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه نرخى نه‌وتى له بازاڕ پاراستووه بۆیه ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندى بن.