شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له پارێزه‌ران هه‌یه. ئه‌یاد كاكه‌یى سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران ده‌ڵێ، به‌دواداچوون له‌سه‌ر هه‌ر سكاڵاییهك ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر كارى پارێزه‌ران هه‌بێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، له ماوه‌ى رابردوودا سكاڵایه‌كى زۆر له سه‌ندیكاى پارێزه‌ران له‌سه‌ر كارى پارێزه‌ران هه‌بووه و ناڕه‌زایى له‌سه‌ر شێوازى كاركردنى تۆمار كراوه.
ئه‌یاد كاكه‌یى سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “ئێمه لیژنه‌ى سكاڵامان هه‌یه له شاره‌كان و هه‌ركاتێك كه‌سێك سكاڵاى هه‌بێت ئێمه بانگی پارێزه‌ره‌كه ده‌كه‌ین وگوتهى لێوه‌رده‌گرین گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌مته‌رخه‌مه به‌رزى ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌ندیكا و له‌وێش لیژنه‌ى ئینزیباتمان هه‌یه رێكارى یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌كات”
سه‌رۆكى لقى هه‌ولێر سه‌ندیكاى پارێزه‌ران دووپاتى ده‌كاته‌وه، چه‌ندان سزایان هه‌یه بۆ پارێزه‌ران، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتبێ ساخته‌كارییان كردووه، یه‌كێك له سزاكانیش وه‌رگرتنه‌وه‌ى ناسنامه‌یه، ئه‌یاد كاكه‌یى گوتى، “دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت پارێزه‌رێك كارى ساخته‌ى كردووه ئێمه ناسنامه‌كه‌مان لێى سه‌نده‌وه بۆیه پێویسته خه‌ڵك خۆى هۆشیار بێت له ئه‌گه‌رى بوونى شتى وا سه‌ندیكا ئاگادار بكاته‌وه، سكاڵا تۆماربكات ئه‌وكات ئێمه به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین”
كاكه‌یى باسى له‌وه‌یش كرد زۆرجار هاووڵاتیان سكاڵایان تۆمار كردووه، به‌ڵام خه‌تاى پارێزه‌ره‌كه نه‌بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دادوه‌ر ئاماده نه‌بووه یان گه‌شتى كردووه، یانیش ئه‌مساڵ هه‌ندێك له كه‌یسه‌كان به‌هۆى كه‌ره‌نتین دواكه‌وتووه.