تاریق هاشمى لەسەر پێشمەرگە هاتەدەنگ

0

hashimiتاریق هاشمى لەسەر پێشمەرگە هاتەدەنگ

 

نووچەنێت

لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، تاریق هاشمى دەڵێت ئەگەر داعش بەردەوام بن لە هێرش کردنە سەر پێشمەرگە، ئەوە هیچ نین جگە لە تاقمێکى لادەر و سەرلێشێواو.
تاریق هاشمى جێگرى پێشووى سەرۆک کۆمارى عێراق، کە بە رەقیبێکى توندى نوورى مالیکى و هاوسۆزێکى بەهێزى چەکدارە سوننەکان ناسراوە، ئەمڕۆ لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک ئیدانەى هێرشەکانى داعشى کرد بۆ سەر پێشمەرگە.
هاشمى دەربارەى شەڕى داعش لە بەرامبەر پێشمەرگە لە نەینەوا و کەرکووک و دیالە دەڵێت “شەڕێکى بێهودە و گوماناوییە و هیچ موبەڕیڕێکى نییە، پاڵنەرەکان هەرچى بن. بەرژەوەندى لەوەدایە هەرچ زووە ئەو شەڕە بوەستێنن، چونکە عەرەبى سوننە هاوپەیمانى برا کوردە سوننەکانیانن. کورد میواندارى هەزاران راگوێزراوى کردووە “.
ئەو دەڵێت ئەگەر ناکۆکیش هەبن دەبێت بە ئاشتییانە و دۆستانە چارە بکرێن، نەک بە خوێنڕێژى.
لە کۆتاییدا هاشمى دەڵێت “ئەگەر داعش پاشەکشە نەکات و دەست لەو دوژمنکارییەى هەڵنەگرێت، تاقمێکى سەرلێشێواو و لادەرە”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com