شلێر سەعید ،نوچە نێت
به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، ئەمڕۆ شەموو 28ی تشرینی دووەم 2020 ئەنجوومەنی فشار لە پارێزگای سلێمانی پەیامێكیان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووه و له‌لایه‌كى تریش داوا دەكەن گشت فەرمانبهران بایكۆتی سەرتاسەری بكەن .
ئەنجوومەنی فشار لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایان لەسەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد لە سبەی یەكشەمەوە بایكۆتی دەوام بكەن تا ئه‌و كاته‌ى داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئەو ئەنجوومەنه داوا لە پەرلەمانیش ده‌كات رۆڵی خۆیان بگێرن، به‌وه‌ى وه‌زیره‌كانی پەروەردە و دارایی و ته‌واوى لایه‌نى پەیوەندیدار به بارودۆخى دارایى ئێستا بانگهێشتی په‌رلەمان بكەن.
له كۆتایى كۆنگره‌كه‌یش دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و حكوومه‌تى وه‌ڵامى داواكارییه‌كانیان نه‌داته‌وه، ئه‌وا ناڕه‌زاییه‌كان فراوانتر ده‌كه‌نه و بۆ هه‌ولێرى ده‌گوازنه‌وه.
به‌هۆى گرژیى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر، په‌تاى كۆرۆنا، قه‌یرانى دارایى، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى 10 و 11 یان وه‌رنه‌گرتووه و پێشتریش چه‌ند مووچه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ماوه‌ته‌وه.