نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، هه‌ر وه‌زاره‌تێك له عێراق ده‌وڵه‌تێكه بۆ خۆى بۆیه له‌م بارودۆخه‌دا چاكسازى مه‌حاڵه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه خودى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران نازانێ چه‌ند فه‌رمانبه‌ر له عێراق هه‌یه.
ئه‌مڕۆ جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى داوه و گوتوویه‌تى، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر وه‌زاره‌تێك له عێراق ده‌وڵه‌تێكى بۆ خۆى ئه‌وا پرۆسه‌ى چاكسازى له‌و بارودۆخه‌دا مه‌حاڵه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه كردووه ته‌نانه‌ت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران نازانێ چه‌ند فه‌رمانبه‌ر له عێراق هه‌یه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه حكووكهتى كازمى یه‌كه‌م حكوومه‌ته كه بوێرى هه‌یه كێشه‌كان ده‌ستنیشان بكات و به‌ڵام كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه و بۆیه ناتوانێ به ته‌نیا چاره‌سه‌ریان بكات.