یونادەم یوسف كنا: لیژنەی هەمواری دەستوور بێ قسەكردن مادەی 140 ی هەڵواسیوە

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

ئەندامێکی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو کارەکانیان تەواو کردووە بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری و سێ خاڵی ناکۆک ماونەتەوە، یەکێک لەوانەش مادەی 140ی دەستوورە کە بەبێ یەکلاکردنەوە جێهێڵراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ (نوچەنێت) یونادم یوسف کەننا، ئەندامی لیژنەی هەموارکردنی دەستور لە پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاند، چەند خاڵێك بێ یەكلاكردنەوە لەناو هەمواری دەستووری عێراق ماونەتەوە كە تایبەتن بە سروشتی سستمە لە عێراق و دووەمیشیان تایبەت بە ناوەندی دەسەڵاتە باڵاكان لەعێراق و سێیەمیشیان ماددەی 140 ە.

یوسف كەننا ئەوەی روونكردەوە كە لەكۆبوونەوەی هەمواركردنەوەی دەستوور نەتوانراوە ئەوە یەكلابكرێتەوە كە سستمەمی حكومڕانی لە عێراقدا دەبێتە سستمی سەرۆكایەتی یان هەروەك ئێستا بە سیستەمی پەرەلمانی دەمێنێتەوە. وتیشی ” سەبارەت بە ناوەندی دەسەڵاتی بڕیاردانیش نەتوانراوە بگەینە ئەنجامێك كە ئاخۆ دەسەڵاتە باڵا یەکلاکەرەوە و هاوبەشەکان بۆ کێ دەگەرێتەوە لە عێراقدا، بۆ فیدراڵ یاخود بۆ هەرێمەکان. ئەمەو جگە لەوەی كە بابەتی  مادەی 140 یش بێ هیچ قسەوباس و گفتوگۆیەک هەڵواسراوەو قسەی لەسەر نەكراوە”.

  لەبارەی ئەوەی كە تا ئێستا توانیویانە رێككەوتن لەسەر چ بڕگەو خاڵێك بۆ هەمواری دەستووری عێراقی بكەن، ناوبراو ئاشكرای كرد “توانراوە  ڕێکەوتن لەسەر ئەوە بكرێ کە فراکسیۆنی گەورەی براوەی هەڵبژاردنەکان بەپێی مادەی 76 دەتوانێت کابینەی حکومەت پێکبهێنێت”.

یونادەم یوسف كەننا ئەو مەترسییەشی خستەڕوو كە لەبارەی ناکۆکییەکان لەعێراقدا هەن و پێیوایە “ئەو ناكۆكیانە پێشنەیەکی سیاسیان هەیە و پەککەوتنی کارەکانیش پەیوەندییان بەلیژنەکەوە نیە بەڵکو هۆکارەکەی بۆ مەرجەعە سیاسیەکان دەگەڕێتەوە و هێشتا ترسێکی تریش هەیە ئەویش گەڕانەوەی مەرکەزیەت و کۆتایی هێنان بەلامەرکەزییەت، ئەو ناکۆکییە دەستوریانەش بونەتە بنەمایەک بۆ سازانی نیشتیمانی”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ئەو مادانەی کە ڕێکەوتنیان لەسەری هەیە گرنگترین تەوەر تیایاندا پتەوکردنی زمان و چارەسەرکردنی ئەو بەندانەی کە ناکۆکییان لەسەر هەیە یاخود فرە ڕەهەندن  و بونەتە هۆی ڕاڤەی جیاواز، ئەوانەش 10 مادەن. 

لە كۆتاییشدا ناوبراو ئەوەی بۆ (نوچەنێت) خستەڕوو كە “نوسینەوە و هەموار کردنی دەستور لە کەشوهەوای ڕێکەوتن و گونجاندندا دەکرێت بەتایبەتیش لە عێراقدا” .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com