دووشەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند بابەتێك دەكات

0

(نوچەنێت)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 2020/11/30ی راگه‌یاند، كە تیایدا خوێندنەوە بۆ چەند پیشنیازە یاسایەك دەكرێ.

بەپیی راگەیانراوێكی پەرلەمانی كوردستان لەم كۆبوونەوەییەی خولی پاییزە  خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پێشنیازە یاسایانە دەكرێت:

–      پێشنیازە یاسای پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی كوردستان

–      پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان لەهەرێمی كوردستان

–      خوێندنەوەو گفتوگۆكردن بۆ هەردوو راپۆرتی لیژنەی (پەیوەندیەكان و رەوەندی كوردستانی) و لیژنەی (رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان ) سەبارەت بەدیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات و بڕیاریشە وەزیرە پەیوەندارەكان ئامادە بن.

هەر لەو دانیشتنەی پەرلەماندا بڕیارە بیرۆكەیەك بخرێتە روو كە تایبەتە بە (رەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com