دەنگۆی تەقەكردن لە تەكیەی كەسنەزانی رەتكرایەوە

0

(نوچە نێت)

تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە سلێمانی رایگەیاند، دەنگۆی تەقەکردن لە بارەگەکەیان رەتدەکەنەوە، كە شەوی رابردووبەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویانكردبووەوە ، دەشڵێن ئەمشەو روداوێکی تەقەکردن لەناوچەیەکی دوور لە بارەگای تەریقەتی قادری کەسنەزانی روویداوە و پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبووە، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردو ته‌قه‌كراوه‌ و ده‌زانن كه‌ له‌ ته‌كیه‌كه‌ كراوه‌، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شیان لایه‌ كه‌ ته‌قه‌یان كردوه‌.

د.هەژار شێخ محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو روداوێکی تەقەکردن لەناوچەیەکی دور لە بارەگای تەریقەتی قادری کەسنەزانی کراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوانەوە نەبووە، دواتریش هێزە ئەمنییەکان هاتوونەتە شوێنەکە و بەگوێرەی توانا و لەرێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە دیمەنەکانیان رادەستکردون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام هەفتەی رابردوو لە روداوێکی هاوشێوەدا تەقە بەسەر بارەگای تەریقەتی قادری کەسنەزانی لەسلێمانی کراوە کە گۆڕی (شێخ محەمەد کەسنەزانی) لێیە، دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکان ئەوانەیان دەستگیرکرد کە تەقەیانکردبوو.

راگەیاندنی تەریقەتی قادری کەسنەزانی ئەوەشی خستوەتەڕو، بۆیە دەنگۆی بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دووبارە تەقەکردن لە بارەگاکەیان کە گوایە ئەمشەو دوبارە بە ئامانج گیراوە دوورە لەراستییەوە و ئەو روداوە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com