(نوچەنێت)
بەبڕیاری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس نیمتیز دێتە نێو ئاوەکانی کەنداو کە هاوکاریی پێشکەش بە ئەو هێزانە دەکات بڕیارە لە عێراق و ئەفغانستان بکشێنەوە.
لەمبارەیەوە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، بڕیاردرا بە جووڵەپێکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس نیمتیز و کۆمەڵەی هاوڕێی بەرەو ناوچەی کەنداو، بەدیاریکراوی ئاوەکانی کەنداو.
کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس نیمتیز و کۆمەڵەی هاوڕێی کە لە کەشتی سەربازی تێکشکێنەر و یەکەی دەستوەردانی سەربازی و دابەزاندنی سەربازان بە پەرەشووت پێکهاتووە، دەستی بە مانۆڕە سەربازییەکان لە بنکەی سەربازیی گوامی ئەمەریکی لە ناوچەکانی رۆژئاوای زەریای ئارام کردبوو، ئێستا پێنتاگۆن فەرمانی گەڕانەوەی کەشتییەکەی بۆ ناوچەی کەنداو کردووە.
بەرپرسەکەی پێنتاگۆن بە سی ئێن ئێنی گوتووە، گەڕاندنەوەی کەشتییەکە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بووە، ئەوەش بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی سەربازی و هێزی ئاسمانی بۆ ئەو هێزانەی کە ئەمەریکا لە عێراق و ئەفغانستان دەیان کشێنێتەوە.
17ـی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا – پێنتاگۆن رایگەیاند، بەشێک لە هێزەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان دەکشێننەوە و ئەو بڕیارەش فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بووە.
ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا لەدوای چەند رۆژێک دێت لە جووڵاندنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەمەریکی جۆری بی 52 بۆ ناوچەکە. وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاندبوو، ئامانج لە ناردنی فڕۆکەکە بەرپەرچدانەوەی دوژمنکارییەکان و دڵنیاکردنەوەی هاوبەش و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکایە. هاوکات رەتیکردەوە وەڵامی پرسیارێک بداتەوە سەبارەت بە شوێنی دانان و جێگیرکردنی فڕۆکەکە لە ناوچەکەدا.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بۆ سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەکات، كە بڕیاری ناردنی کەشتییەکە بۆ ئاوەکانی کەنداو، پێش هەواڵی کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای بواری ئەتۆمیی ئێران كە دوێنێ هەینی لە نزیک تاران کوژرا