شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه وسامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، به پێویستى ده‌زانێ ئه‌و شانده‌ى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت شاره‌زاییه‌كى نه‌وتى تێدا بێت، به تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى كه دانوستاندن له‌سه‌ر نه‌وت ده‌كرێت.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” باس له‌نه‌بوونى شاره‌زاى نه‌وت له لیژنه‌ى دانوستاندنكارى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات و به كه‌موكوڕى ده‌زانێ.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت گوتى، “ئه‌و شانده‌ى دەچێتە بەغدا شارەزای بواری نەوت و وزەی تێدا نییە، لە كاتێكدا شاندی دانوستكاری بەغدا پڕە لە كەسی شارەزا و تایبەتمەند لەبواری نەوت كە نزیكه‌ى پەنجا ساڵە لەو بواری نەوت و گاز كاردەكەن، بەڵام بە داخەوە ئەو لیژنەی ئێمە یەك شارەزای تێدا نییە لەو بواره‌دا”.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت پێیوایه نه‌بوونى شاره‌زاى نه‌وت له‌ناو لیژنه‌كه زیان به هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ینێ و دانوستاندنه‌كان كه‌موكوڕى ده‌بێت. لهبهشێكى تری قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره به پێویستى زانى حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵ بدات له نزیكترین كاتدا وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانیش دابنێ و پۆسته‌كه پڕ بكاته‌وه.
له دوایین هه‌وڵى لایه‌نه عێراقییه‌كان له په‌رله‌مان ئه‌وه بوو یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى په‌سند كرا، به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه بێت ده‌بێت ئه‌م جاره بۆ رێككه‌وتنى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێم دانوستاندن له‌گه‌ڵ سۆمۆ بكات.
به بڕواى شاره‌زایان ئه‌گه‌ر ئه‌و دانوستاندنه بكرێت ئه‌وا شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت شاره‌زایانى نه‌وتى تێدا بێت. نه‌مام تاڵه‌بانى شاره‌زا له بوارى وزه له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “لەناو لیژنەكه‌ى هه‌رێم ئه‌وا له رابردوو سه‌ردانى به‌غداى ده‌كرد كەسی شارەزای له وزه و نه‌وتى تێدا نییه، له‌مه‌ودوا ده‌بێت كه‌سانى شاره‌زا له لیژنه‌كه هه‌بن تا بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به وزه روون بكه‌نه‌وه”.