(نوضةنيَت)
دوای 10 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەو منداڵەی بە كێشی نیو كیلۆگرام لە نةخۆشخانەی CMC هەولێر لةدایكبوو بوو ، گیانی لەدەستدا.
پێش چەند رۆژێك سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی منداڵه‌كه، دكتۆر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆری نه‌خۆشییه‌كان و گه‌شه‌ی منداڵه ناكامه‌كان به(نوچه‌نێت)ی راگه‌یاندبوو، كە“منداڵه‌كه ئێستا ته‌ندروستی جێگیره، لێدانی دڵ و هه‌ناسه‌دانی باشه و فرمانه‌كانی مێشكیشی هه‌یه”
لەبارەی هۆكاری زوو له دایكبوونیشی، ناوبراو گوتبووی “هۆكاری له‌دایكبوونی پێشوه‌خته‌ی منداڵه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه دایكه‌كه كێشه‌ی ته‌ندروستی زۆری هه‌بووه، فشاری خوێن و خوێنبه‌ربوون و نه‌مانی ئاوی منداڵدان و زۆر كێشه‌ی دیكه، بۆیه خێرا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا‌و لە ئێستاشدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌و منداڵه سێ مانگ پێویستی به چاودێری ته‌ندروستی هه‌یه”.
جێی باسە لەیەكەم كاتی لەدایكبوونیدا نه‌خۆشخانه‌ی “CMC”ی لەشاری هەولێر لە راگەیانراوێكدا ڕایگەیاند كە منداڵێك لە نەخۆشخانەکەیان دوای 22 هەفتە له‌دایك بووە كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له جیهاندا، ئەوەشی راگەیاندبوو كە “کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە و ژیانی لە مەترسیدا نییە و هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی یٔاسایی له گه‌شه‌كردندایه”.