نوچه‌نێت
به پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مجاره عێراقییه‌كان بیر له بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ناكه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى گۆڕینى ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و ئامانجه‌یش چالاكوانانى عێراق له ئێستاوه هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب”ى له‌نده‌نى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات كه له عێراق له‌لایه‌ن چالاكوانان ده‌ستی پێكردووه و داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نه‌كه‌ن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به هاشتاگى “ده‌نگى خۆت مه‌فه‌وتێنه” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه و داوا له خه‌ڵك ده‌كرێت له ئێستاوه خۆیان بۆ گۆڕینى ده‌سه‌ڵات ئاماده بكه‌ن و نه‌وه‌ك وه‌ك هه‌ڵبژاردنى پێشوو بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
هه‌ڵبژاردنى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له مانگى ئایارى 2018 به‌ڕێوه‌چوو، رێژه‌ى به‌شداربوونى ده‌نگده‌ران 44% بوو، ئه‌مه‌یش كه‌مترین رێژه‌ى به‌شداربوون بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كان له دواى 2003 وه.
ئه‌مجاره چالاكوانان و خۆپێشانده‌ران داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن له‌برى بایكۆتكردن ده‌نگیان بۆ گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى عێراق به‌كاربهێنن.
بڕیاره له شه‌شى حوزه‌یرانى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و چه‌ندان هێزى نوێ خۆیان له كۆمسیۆن تۆمار كردووه.