نوضةنيَت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ عێراق ده‌یه‌وێ چه‌كى رووسى بكڕێت، به‌ڵام په‌شۆكاوییه‌ك له ته‌واوى عێراق هه‌یه چونكه نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه بكه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مریكى له دۆناڵد تره‌مپه‌وه بۆ بایدن ده‌گوازرێته‌وه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م راپۆرتێكى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و رووسیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، عێراق بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چه‌كى رووسى بكڕێـت، به‌ڵام ئه‌مه له قۆناغى ئێستا نابێت چونكه ئێستا په‌شۆكاوییه‌ك له عێراق هه‌یه كه په‌یوه‌ندى به گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریكاوه هه‌یه.
له راپۆرته‌كه هاتووه، “له عێراق له‌نێوان ته‌واوى لایه‌نه‌كان مشت‌ومڕ به‌رده‌وامه، به تایبه‌تى له لاى میلیشیاكان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ى گواستنه‌وه كه جۆ بایدن كلیلى كۆشكى سپى وه‌رده‌گرێـت، له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى تره‌مپ به‌ره‌و لێدانى ئێران و باڵه‌كانى له عێراق بڕوات.
كه‌چى له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا رووسیا ئاماده‌یى نیشان ده‌دات بۆئه‌وه‌ى به‌چه‌ك هاوكارى عێراق بكات، وێراى بوونى مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یش كه‌چى فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گوتوویه‌تى، “په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ و رووسیا رێگر نییه له‌وه‌ى عێراق په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و وڵاتانى دراوسێ هه‌بێت”.