نوچه‌نێت
به‌رپرسێكى په‌كه‌كه له شنگال هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنى هێزى عێراق روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “ئه‌مه بابه‌تێكى ناوخۆى عێراقه و په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه” دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك له‌نێوان په‌كه‌كه و هێزه عێراقییه‌كان روونادات.
دوێنێ چوارشه‌م 25ى تشرینى دووه‌م، مسته‌فا كازمى شاندێكى باڵاى سه‌ربازى و ئه‌منى ره‌وانه‌ى شنگال كرد، بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگال بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكى په‌كه‌كه به‌ناوى كاوه شێخموس لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى داوه و ده‌ڵێ، “په‌كه‌كه هیچ هێزێكى عێراقى له شنگال ناكاته ئامانج و به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر هێزه‌كه له پێكهاته‌ى ئێزدى بێت”.
دواتر باس له ره‌وانه‌كردنى هێزى عێراق بۆ شنگال ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئه‌مه بابه‌تێكى ناوخۆیى عێراق و كاریگه‌رى بۆ بوونى ئێمه له شنگال نییه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌یه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌رگیز به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان په‌كه‌كه و هێزه عێراقییه‌كان روونادات.
ئه‌و لێدوانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى په‌كه‌كه، رۆژێك دواى ئه‌وه دێ كه ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق گوتى، ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگال و هیچ هێزێك له‌وانه‌ى مۆڵه‌تیان له عێراق نییه، نابێت له‌شاره‌كه بن.