مەلابەختیار لەبارەی (سڕكردن)ەكەیەوە هاتەدەنگ

0

(نوچەنێت)

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری سڕكردنی مەلا بەختیار راگەیاند، ناوبراو دەڵێ بڕیارەكە پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتییە و چاوەڕێی ھەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای سیاسی حزبەكەی دەكات دواتر ھەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە  “چاوەڕێ‌ دەكەم بزانن ئەنجومەنی باڵا سیاسی لەسەر ئەم بڕیارە، كە پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتییە ‌و پێشلێكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتییە، كە جەنابی كاك كۆسرەت سەرۆكی ئەنجومەنە، بزانم چ هەڵوێستێكیان دەبێـت، ئەوكاتە لەبەر رۆشنایی هەڵوێستی ئەنجومەكە، منیش هەڵوێستی خۆم رادەگەیەنم”.

مەلا بەختیار دەشنووسێت “بۆ چركەیەك ئەم بڕیارە كاریگەری لەسەرم نەبووە، هەر لەناو هاوكێشەكاندام و كاراكتەرێكم لەو كارەكتەرانەی كە كاریگەریم هەیە و كاریگەریشم لەسەر دەبێ”.

مەلا بەختیار ئەو وتانیەی خۆی لەمیانی دیدارێكیدا راگەیاندووە كە لەگەڵ ژمارەیەك ھونەرمەندان لە شاری سلێمانی  دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 25ی تشرینی دووه‌می 2020، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن لێی، سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیاریان كردبوو.

پێویستە بووترێ لە كۆبوونەوەی رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بەھۆی بڵاوکردنەوەی کتێبه‌كه‌ی (لەبری بیرەوەری) و كاردانه‌وه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌، بڕیاری سڕكردنی سێ مانگ بۆ مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ده‌ركرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com