ئەگەر هەیە لەنێوان پەكەكە و سوپای عێراقیدا شەڕ رووبدات

0

(نوچەنێت)

بەپێی لێدوانە فەرمییەكانی بەرپرسانی سەربازی عێراقی ترسی هەڵگیرسانی شەڕ لە شنگال لەنێوان پەكەك و سوپای عێراقیدا هەیە

لەمبارەیەوە وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عیراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند “ترس ھەیە لە شنگال شەڕ لە نێوان سوپای عیراق و پەکەکە رووبدات.”

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عیراق وتیشی  “سوپای عیراق چاوەروانی بریاری جێبەجێکردنی ھەموو بەندەکانی رێککەوتنی شنگالە و چاوەرێی ھیچ لایەنێک ناکات، ئەگەر پەکەکە لە شنگال نەچێتە دەرەوە، ترس ھەیە شەڕ رووبدات”.

لە مانگی تشرینی یەکەم ھەولێر و بەغدا لە سەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال رێککەوتن، خالێکی رێککەوتنەکە، چونەدەرەوەی ھەموو ئەو گروپە چەکدارانەیە کە لە دەرەوەی شنگال هاتونەتە ناوچەکە.

دوێنێ چوارشەممە شاندێکی باڵای ئەمنی عیراق گەیشتووەتە شاری موسڵ بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com