شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دوێنێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوتى “یاساى قه‌رز هه‌ڵه‌ى تێدایه” جه‌مال كۆچه‌رى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر بوونى هه‌ڵه له یاساكه ده‌ڵێ، “ئه‌و ده‌یويست 41 ملیۆن قه‌رز بكات بۆیه یاساكه به هه‌ڵه ده‌زانێ”
دوێنێ سێشه‌م له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران باسى له یاساى قه‌رز كرد كه له 12ى ئه‌م مانگه له په‌رله‌مان ده‌نگى به‌سه‌ر درا. له قسه‌كانى گوتى، “كێشه‌مان له‌گه‌ڵ یاساكه هه‌یه، چونكه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ى تێدایه”.
به‌ڵام ورده‌كارى هه‌ڵه‌كانى ئاشكرا نه‌كرد. ئه‌مڕۆ جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت باسى له‌و خاڵانه كرد كه كازمى به هه‌ڵه‌یان ده‌زانێ و گوتى، “به یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌رز كراوه، كازمى ده‌يویست 41 ترلیۆنه‌كه قه‌رز بكات و ئێمه‌یش رازى نه‌بووین بۆیه ده‌ڵێت هه‌ڵه‌یه”
جه‌مال كۆچه‌ر باسى له خاڵێكى تر كرد كه كازمى له یاساكه به هه‌ڵه‌ى ده‌زانێ، جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، “ئێمه بڕیارى لێخۆشبوونى گومركیمان ره‌تكرده‌وه، ئه‌وان وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌مه هه‌ڵه‌ى تێدایه، ئێمه هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى به یاسا مامه‌ڵه‌ى بۆ كراوه ئه‌وا وه‌ك خۆى ده‌بێت و ئه‌وه‌ى به بڕیار لێخۆشبوونى بۆ كراوه ئه‌وا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌یش كرد ئه‌و قه‌رزانه‌ى حكوومه‌تى عێراق ده‌یكات زۆربه‌یان له بانكى ناوه‌ندى و ره‌شیدن.
سه‌باره‌ت به ناردنى 320 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش له‌لایه‌ن به‌غداوه، جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، “ئێمه‌یش ئاگادارنین كه بۆچى تا ئێستا مووچه‌ى هه‌رێم نه‌هاتووه”.