نوچه‌نێت
دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه ، له به‌شێكیدا باسى له كێشه‌ى دارایى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كردووه و گوتوویه‌تى نامه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌نێرێ و داواى به‌شه بودجه‌ى چوار مانگى هه‌رێم له به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كۆبووه‌وه و دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا باس له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه كراوه.
له‌به‌شێكى راگه‌یه‌نراوه‌كه باسى كێشه‌ى دارایى هه‌رێم و به‌غدا كراوه و تێیدا هاتووه، “سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی داوە و هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و بەردەوامیشین لە گفتوگۆ. ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم، سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات. گوتیشی دواخستنی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، پێشینەیەکی مەترسییدارە و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانە”.
وێراى دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى گفتوگۆ، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكوومه‌ت باس له هیچ شێوازێكى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ و ناردنى شاند نه‌كراوه و به‌ڵكو باسى ناردنى نامه‌یه‌كى فه‌رمى كراوه كه تێیدا داواى به‌شه بودجه‌ى چوار مانگى هه‌رێم بكرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم هاتووه، “ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نامەیەکی فەرمی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات و داوای بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بکات بۆ مانگەکانی پێنج و شەش و حەفت و دەی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای هەرێمی کوردستانە و حکومەتی فیداڵی نەیناردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاسای کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 ەوە نییە”.