شلێر سەعید، نوچە نێت
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت كرد بۆ پاراستنى ژیانى ژنانى ئێزدى و دووپاتیشى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جیاوازى له‌نێوان ره‌گه‌زى نێر و مێ ناكات.
لەمیانی هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان . بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ وخانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2020 کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ لە وەزارەتی ناوخۆ كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكرد.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە دەسپێكی كۆنگرە رۆژنامەوانیيەكە رایگەیاند، “تا ئێستا دوو هەزار ئافرەتی رفێندراوی دەستی داعش رزگارکراون و هەوڵەکانیش لەمبارەوە بەردەوامن” سه‌باره‌ت به داكۆكى له ژنان وه‌زیرى ناوخۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه كه حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ جیاوازییەك ناكات لەنێوان نیرَو مێ و دەرفەتی یەكسان بۆهەردوو رەگەز دابین دەكەن.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى ناوخۆگوتیشی، “لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتان پایەندبوونی خۆمان دووپات دەكەینەوە، سەبارەت بە براو خوشكانی ئیزیدی كە رووبەڕووی توندوتیژ زۆر بوونەوە لە دەست تیرۆریستانی چەپەڵی داعش ، بەم بۆنەوە ئەمرۆ گوێمان لە گیروگرفتەكان و داواكارییەكانیان گرت”
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكرد حكوومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی خستۆتەگەر بۆئەوەی هەرچی زووە كۆتایی بەو نەهامەتیانە بێنێت، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتى، “دوایين هەنگاومان رێككەوتنی شنگالمان واژۆ كرد، ئەوەی پێمان بكرێت ئەوانەی رزگاربووی دەستی داعشن بەتایبەتی ئافرەتان لە رووی مادیيەوە هاوكاریان بین و پاڵپشتیان بین و رۆڵیان پێبدەین”
له‌سه‌ر هه‌مان پرسى ژنانى ئێزدى وەزیری ناوخۆ هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا گوتی، “بڕیارمان داوە ژمارەیەک پۆلیس لە شنگال دابمەزرێنین، بۆیە بەشێک لەو پۆلیسانە ژنانی رزگاربووی دەستی داعش دەبن تا خۆیان یاسا جێبەجێ بکەن. بۆ پشتیوانی رزگارکراوانی دەستی تیرۆریستانی داعش‌یش حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ هاوکاریی ئەو قوربانییانە و تەواوی قوربانیانی دەستی داعش”.