نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، زۆربه‌ى لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون به خێراترین شێوه بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 له په‌رله‌مان په‌سند بكرێت.
گاتع روكابى په‌رله‌مانتار له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕى “به‌غداد پۆست” بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تى، “زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه به زووترین كات و به‌شێوه‌یه‌كى خێرا بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 په‌سند بكرێت”.
ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و پێشبینیانه‌یه كه به‌رپرسانى تر‌ى عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنى بودجه كردوویانه و دووپاتیان له‌سه‌ر دواكه‌وتنى بودجه‌كه كردووه‌ته‌وه.
گاتع روكابى وێراى ئه‌وه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌تا ئێستا پرۆژه یاساى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق نه‌كراوه، كه‌چى ده‌ڵێ به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى كه ئێستا له عێراق هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى به خێرایى.
تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بودجه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد نه‌كراوه، دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كى كاتى له په‌رله‌مان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا بكات و چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزێته‌وه و دواتریش له بودجه‌ى 2021 چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.