نوچه‌نیت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا توانج له حكوومه‌تى كازمى ده‌دات و ده‌ڵێ، “له هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سارد بووه‌ته‌وه” به‌رپرسێكى باڵاى حكوومه‌ته‌كه‌یش نكۆڵى له‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامه.
چه‌ند به‌رپرسێك و په‌رله‌مانتارێك له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” باس له‌وه ده‌كه‌ن، حكوومه‌تى عێراق كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بوو، ئێستا له هه‌ڵمه‌ته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه سارد بووه‌ته‌وه.
عه‌لى مانع كه په‌رله‌مانتارێكى عێراقییه له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه باسى له چه‌ند هۆكارێك كردووه و گوتوویه‌تى چه‌ندان لایه‌نى سیاسى هه‌ن ده‌یانه‌وێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه به‌رده‌وام نه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له هۆكارێكى تریش ده‌كات و ده‌ڵێ، “لایه‌نه گه‌نده‌ڵكاره‌كان په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى” به بڕواى عه‌لى مانع ئه‌مه هۆكارێكى به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت نه‌توانێ له پرۆسه‌كه‌ى رژد و به‌رده‌وام بێت.
به‌رپرسێكى باڵاى حكوومه‌تى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، نكۆڵى له‌وه نه‌كردووه كه فشارێكى زۆر له‌سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه بۆ راگرتنى پرۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ ، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه حكوومه‌ت له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ساردبووبێته‌وه و ده‌ڵێ، “به‌رده‌وامه به‌ڵام رێكاریى یاساى ده‌وێ و ده‌بێت به‌ڵگه‌ى پێویست بۆ تۆمه‌تباركردنى خه‌ڵك هه‌بێت”.
له هاوینى رابردوو حكوومه‌تى عێراق لیژنه‌یه‌كى باڵاى پێكهێنا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و گرتنى گه‌نده‌ڵكاران، به‌ڵام وه‌ك چاودێران و به‌رپرسان ده‌ڵێن حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتنى به‌رچاوى له‌م بواره‌دا به‌ده‌ست نه‌هێناوه.