نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ هاوتا رووسیه‌كه‌ى له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یه و سێرگى لاڤرۆڤ گوتى، “چاوه‌وه‌ڕوانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌ین سه‌ردانى مۆسكۆ بكات”
ئه‌مڕۆ 25 ى تشرینى دووه‌م فوئاد حوسێن به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك گه‌یشته مۆسكۆ و له‌لایه‌ن سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا پێشوازى لێكرا.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، سێرگى لاڤرۆڤ گوتوویه‌تى، له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن تاوتوێ چه‌ند بابه‌تێكى گرنى دووقۆڵى ده‌كه‌ین.
دواتریش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌ڵێ، “چاوه‌ڕوانى مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ین سه‌ردانى رووسیا بكات”.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى سێرگى لاڤرۆڤ باس له كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رووسیا و عێراق ده‌یانه‌وێ ئه‌و كێشانه یه‌كلایى بكرێنه‌وه.
بڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى عێراق بۆ رووسیا دوو رۆژ بخایه‌نێ.