نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى میدل ئیست ئاى به‌ریتانى ده‌ڵێ ئێران فه‌رمانى به میلیشیانى شیعه كردووه، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق رابگرن، چونكه وا هه‌ست ده‌كات ئابڵۆقه دراوه و له‌و كاته‌یشدا نایه‌وێ عێراق ببێته گۆڕه‌پانێك و بیانوو بداته ده‌ست دۆناڵد تره‌مپ.
رۆژنامه‌ى میدل ئیست ئاى”middleeasteye” له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ باس له مه‌ترسییه‌كانى ئێران له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ ئێران ئێستا هه‌ست ده‌كات ئابڵۆقه دراوه.
راپۆرته‌كه‌ى میدل ئیست ئاى به‌و ناونیشانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، “ئێران به هێزه عێراقییه‌كانى گوتووه هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانى ئه‌مریكا نییه، تا تره‌مپ ده‌ڕوا”.
له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى راپۆرته‌كه‌ى میدل ئیست ئارى هاتووه، له‌ترسى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ هێرشێكى نوێ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجام نه‌دات، ئێران هه‌فته‌ى رابردوو یه‌كێك له ژه‌نه‌ڕاڵه گه‌وره‌كانى بۆ به‌غدا ناردووه، تا فه‌رمان بداته هێزه هاوپه‌یمانه عێراقییه‌كان ته‌واوى ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێنن تا ئه‌و كاته‌ى جۆ بایدن ده‌گاته كۆشكى سپى.
به بڕواى راپۆرته‌كه ئێستا زیاتر له هه‌موو كاتێك ئێران له عێراق ده‌ترسێ، چونكه به‌هۆى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌رده‌مى تره‌مپ روویان داوه، له‌وانه‌ى دروستبوونى په‌یوه‌ندى له‌نێوان ئیسرائیل و به‌حرێن و ئیمارات، ئه‌وا ئێران هه‌ست ده‌كات له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئابڵۆقه دراوه و بۆیه نایه‌وێ له گۆڕه‌پانى عێراقیش تووشى كێشه بێت.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بۆ به‌غدا، رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه هه‌ندێك زانیارى نوێى ئاشكرا كردووه. له‌وانه گوتوویه‌تى له لبنانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دوو رۆژ له‌لاى حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاى ئه‌میندارى گشتى حزبوڵا بووه، دواتریش كاتێك هاتووه‌ته به‌غدا له ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح دابه‌زیوه.