بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پێیوایە كە كێشه‌ی تووندوتیژی له پرسی ئافره‌تدا لێكه‌وته‌ی دوو ره‌هه‌نده، یه‌كه‌میان: پێگه و رۆڵی ئافره‌ت و دووه‌میشیان به‌ربه‌ست و رێگریی
لە پەیامێكدا كە دانەیەكی بۆ (نوچەنێت) نێردراوە، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەم بۆنەیەوە رایگەیاندووە، تێدەکۆشن ساڵانی داهاتوو خێزانی کوردستانی لە هەموو تووندوتیژییەک بەدووربێت.
لەو پەیامەدا ئاماژەی بەوە کردووە “تووندوتیژی دژ به ئافره‌تان وه‌كو پرسێكی مرۆڤایه‌تی – كۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسی له هەر سه‌رده‌مێكدا به فۆرمێكی نوێ خۆی مانیفێست ده‌كات، ساڵانه ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوده‌بنه‌وه هۆكارێكن بۆ هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكی جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌مه‌لایه‌نه. تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له پرسی ئافره‌ت به‌خۆیه‌وه گرتووه و ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به میكانیزم و شێوازی تایبه‌ت هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی ده‌درێت”.
دەشڵیًن “كێشه‌ی تووندوتیژی له پرسی ئافره‌تدا لێكه‌وته‌ی دوو ره‌هه‌نده، وەکو خۆیان دەڵێن ئەو دوو رەهەندەش بریتین لە “یه‌كه‌میان: پێگه و رۆڵی ئافره‌ت وه‌كو تاكێكی مرۆڤ له ئۆرگانه بچووك و گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی. دووه‌میان: ئه‌و به‌ربه‌ست و رێگرییانه‌ی كه له‌ژێر ناو و مۆركی جیاواز ده‌بنه به‌ربه‌ستی رێگاكه‌ی و كێشه‌كانی تووندوتیژی له ئه‌نجامی ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه دروستده‌بن”.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو كە “ته‌واوی ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه زۆرترین رێژه‌ی تووندوتیژی لە چوارچێوه‌ی خێزان و به‌تایبه‌تی تر له‌ناو په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ران و دواتر په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كانی تردان. بۆیه وه‌كو یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ته‌ركیزی سه‌ره‌كیمان له‌م روانگه‌یه‌وه، سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی خێزان و په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزانی و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و مافی ئه‌ندامانی خێزان ده‌بێت. خێزان له دیدی یه‌كێتیی ئافره‌تان گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگایه. خێزان بنكه‌یه‌كه بۆ پێگه‌یشتوویی تاك، په‌ناگه‌یه‌كە بۆ ئارامی و ئامێزێكه بۆ خۆشه‌ویستیی ئه‌ندامانی. به‌م شێوه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌م دیده‌یه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان پێناسه بكرێن و جێگا به تووندوتیژی بگرن. هزر و نه‌ریتی چه‌وت و ناهاوسه‌نگه‌كانی روانگه‌ی پیاوسالاری كه شه‌رعییه‌ت له هزری سیسته‌می حوكمدار – و حوكم لێكراو – خاوه‌ندارێتی – موڵك بوون وه‌رده‌گرن، ئیتر ناتوانن به‌رامبه‌ر هزر و نه‌ریتی هاوسه‌نگی مرۆڤسالاری كه سه‌رچاوه له بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌رده‌گرن؛ رابوه‌ستن و به كۆتایی دێن”.