شلێر سەعید، تایبەت بە نوچەنێت
جووتیارانى كورد له كه‌ركووك ده‌ڵێن، وێراى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق گرێبسه‌ته كۆنه‌كانى بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان راگرتووه، كه‌چى ئه‌و عه‌ره‌بانه له‌لایه‌ن پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووكه‌وه نووسراوی تریان پێ ده‌درێت، كه رێگه‌یان پێده‌دات جارێكى تر داواى زه‌وى كورده‌كان بكه‌ن.
سوپای عێراق جووتیارانی کوردی‌یان لە سنووری گوندەکانی شارەدێی سەرگەڕان ئاگادارکردووەتەوە کە دەست لە کێڵانی زەوییەکانیان هەڵبگرن، ئەوەش لای كوردەكان بە تەعریب و ئازاردنی جووتیارانی کورد هەژمار دەكرێت.
كوێخا كازم هەمەوەندی، ئەنجوومەنی گوندی عەمشە، لە سنووری پارێزگای كەركووك بە نوچەنێتی راگەیاند، “عەرەب بە ئارەزووی خۆی تەعریب دەكات و هەموو ئەو كێشانە بەهۆی پارێزگاری كەركووك راكان جبوورییە ئەو نووسراو بۆ ئەو عەرەبانە دەكات و دەڵێت چیتان دەوێت بیكەن” .
له درێژه‌ى قسه‌كانى بۆ نوچه‌نێت، كوێخا كازم گوتى، “كورد لە كەركووك نه‌ماوه بەو پارێزگارە بڵێ چ دەكەی و بۆ وادەكەی؟ كه‌س نییه به پارێزگار بڵێ ئه‌و كاره‌ى تۆ ده‌یكه‌ى زێده‌ڕۆییه”.
كوێخا كازم گله‌یى له نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا ده‌كات كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه شتێك بۆ جووتیارانى كورد بكه‌ن كه به‌ده‌ست سته‌مى عه‌ره‌ب هاورده‌كان و پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك ده‌ناڵێنن. كوێخا كازم گوتى، “نوێنەرانی كورد و پەرلەمانتاران هیچ بۆ ئێمە ناكەن، رۆژێك یەك لەو نووسراوانەی بەدەست عەره‌بێكەوە بوو كە وەختی خۆی سەدام ئەو زەویەی پێداوە، منیش وێنەیه‌كی ئەو نووسراوەم بۆ لیستی سەوز نارد، گوتم وه‌زیرى داد سەربە ئێوەیە چۆن ئاگاداری ئەو نووسراوە نین؟ كە دادوەرەكانی كەركووك ئەو فەرمانەیان داوەتە ئەو عەرەبانە، بەڵام چى ده‌كه‌ى لە كەركووك كه‌س به هاناى كورده‌وه نایه‌ت”
ئه‌و جووتیاره كورده سه‌رسامى خۆى له‌وه ده‌ربڕى هه‌رچه‌نده حكوومه‌تى عێراق له 23ى ئه‌یلوولى رابردوو به بڕیارێك هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى راگرتووه كه له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس بۆ عه‌ره‌به‌كان كراون، كه‌چى ئه‌وان ئێستا نووسراوێكیان لایه دوو رۆژ دواى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى داد و حكوومه‌تى عێراق ده‌رچووه و داواى زه‌وییه‌كان له كورد ده‌كه‌ن، كوێخا كازمى ده‌ڵێ، “ئێمه پرسیارمان كردووه چۆن ده‌بێ وه‌زیرى داد ئاگادارى ئه‌و نووسراوانه نه‌بێت كه له‌لایه‌ن دادوه‌رانى كه‌ركووكه‌وه ده‌رچووه؟ به‌ڵام كه‌سێك وه‌ڵاممان ناداته‌وه”.
جه‌مال شوكر له فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد، دوو هۆكار هه‌بووه له به‌رده‌وامبوونى ئه‌و زێده‌ڕۆییانه، یه‌كێكیان خودى راكان جبوورى پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووكه، دووه‌میان كه‌مته‌رخه‌مى حكوومه‌تى عێراقه له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كاندا.
جه‌مال شوكر سه‌باره‌ت به راكان جبوورى گوتى، “پارێزگاری كەركووك كەسێكی شۆڤێنییە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن وا دەكات، چەندان جار حكوومەتی عێراقمان ئاگاداركردووه‌تەوە لەوه‌ى ئه‌و كردەوانەی پارێزگاری كەركووك دەیكات نایاساییە كار دەكاتە سەر پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان و مەترسی گەورەی بەدوا دێت، چونكە كەس واز لە زەوی خۆی ناهێنی، به‌ڵام سوودى نه‌بووه”
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌ى تریش ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق له‌جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت ئه‌وا كێشه‌كان به‌مشێوه‌یه نابێت”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌وا له داكۆكیكردن له كێشه‌ى جووتیارانى كورد كه‌م ته‌رخه‌م نیین، به‌ڵكو هه‌میشه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ جووتیاران هه‌یه و ده‌شڵێ، “دوو ساڵه رێگه‌مان نه‌داوه بستێك زه‌وى جووتیاران داگیر بكرێت”.