(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن
پەرلەمانتارێك داوا لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات گرنگی زیاتربە كەرتی پیشەسازی و بازرگانی لە هەرێم بدات و بۆ ئەم مەبەستەش دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەم دوو سێكتەرە دەخاتەڕوو.
گولیزار رەشید سندی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئەو داوایەی ئاڕاستەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و دەڵێ “وه‌ک چۆن له رابردوو به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی بۆشایی له سێکته‌ری ته‌ندروستی چه‌ند ده‌رچوێکی زانکۆ و په‌یمانگاکان له‌و سێکته‌ره دامه‌زران، گرنگه له که‌رتی پیشه‌سازی و بارزگانیش، گرنگی به دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکان بدرێت له‌و سێکته‌رانه”.
ئەو پەرلەمانتارە كە جێگری سه‌رۆكی لیژنەی وزه وسامانە سروشتیه‌كانە لە پەرلەمانی كوردستان، بەڵگە بۆ ئەو داوایەی خۆی دەخاتە بەردەم سەرۆكی حكوومەت و دەڵێ “به‌پێی یٔه‌و به‌دواداچوونه‌ی کردوومانه پلانی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2020 لە 1055 پرۆژە پێكهاتووە كە461 پرۆژەی پیشەسازیی تێدایە و بەپلەی یەكەمیش پیشەسازیی خۆراكە و تەنانەت ناوچەی پیشەسازیش لەو پرۆژەیەدا هەیە، بۆیه یٔه‌مه ده‌رفه‌تی گرنگه بتوانرێت له‌کۆی ئه‌و پرۆژانه به‌شێک له ده‌رچوانی بواری پیشه‌سازی و بازرگانی له زانكۆ و په‌یمانگانان دابمه‌زرێن چونکه ماوه‌یه‌کی زۆره له‌و سێکته‌ره دامه‌زراندن نه‌بووه”.
خاڵێكی دیكەی داواكارییەكەی گولیزار سندی پەرلەمانتار، تایبەتە بە بەرهەمی جوتیارانی كوردستان و دەڵێ “له هێلی گشتی کارنامه‌ی حکوومه‌ت که خراوه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، له‌هه‌ر پارێزگایه‌ک کۆگایه‌کی گه‌نم ده‌کرێته‌وه ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه من داوای ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه لە هەوڵی ئەوەدابن سایلۆ و كۆگاكانی ساردكەرەوە زیاد بكەن، بۆ ئەوەی جووتیارانی كوردستان بتوانن بەرهەمەكانیان بۆ چەند مانگ و وەرزێكی دیكە هەڵبگرن، گرنگترین كارە كە بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران لەم كابینەیەدا ئەنجام دەدرێت، بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجەش دەکرێ کەرتی تایبەت هانبدرێ لە رێگای ئاسانکاری بۆ کردنیان”.