بەلجیکا ئەو ئەفسەرە دادگایی دەکات كه‌ کچێکی كوردى دوو ساڵانی کوشت

0

نوچه‌ نێت

دادگای بەلجیکا پرۆسەی دادگاییکردنی ئەفسەرێکی پۆلیسی ئەو وڵاتەی دەستپێکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی کچێکی تەمەن دوو ساڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە ساڵی 2018 لەناو پاسێکدا لە برۆکسل کوژرا.

مانگی ئایاری 2018، پاسێک بەڕێگاوە بوو بەرەو کەنارئاوەکانی بەلجیکا، مەودا سەوری و دایک و باوکی و برایەکی لەگەڵ نزیکەى 25 کۆچبەری تر لە ناو پاسەکەدا بوون، دەیانویست بەرەو بەریتانیا بچن، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێ کراوە و مەودا کە تەنها تەمەنی دوو ساڵ بوو بەهۆیەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، دادگاییکردنەکە دوێنێ دووشەممە (23ی تشرینی دووەمی 2020) لە بەلجیکا دەستیپێکرد، جگە لە ئەفسەرەکە، دوو کۆچبەری تر کورد کە یەکێکیان شۆفێری ئەو پاسە بوو مەودای تێدا کوژرا بە تۆمەتی ڕێبەریکردن و قاچاخچییەتی دادگایی دەکرێن.

دادگا ناوی ئەفسەرەکەی ئاشکرا نەکردوو بەڵام ئەوە زانراوە کە تەمەنی 48 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە، هەشت ساڵ ئەزمونی لە کەرتی پۆلیسیدا هەیە.

ئەو ئەفسەرە وتوویەتی کە نیازی هەبووە تەقە لە تایەی پاسەکە بکات بۆ ئەوەى بوەستێت، بەڵام بەهۆی ئەوەى زۆر خێرا بوو، گولـلەکە پەڕیوە و داوێتی لە مەودای دوو ساڵان، هەرچەندە هەوڵ دراوە مەودا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەڵام لەناو ئەمبوڵانسەکەدا مردووە.

لە تویتەر کەمپەینێک بەناوی #دادپەروەریبۆمەودا لەلایەن چەندین چالاکی داکۆکیکردن بە مافی کۆچبەران و پەنابەران ڕاگەیەنرا و داوای وەرگرتنی مافی مەودا دەکەن و چەندین ڤیدیۆ و وێنەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن “سیاسەتی کۆچی بەلجیکا خەڵکی دەکوژێت.”

بەپێی گێڕانەوەکان، مەودا لەگەڵ دایک و باوکی لەدوای شۆفێرەکەوە سوار بوون، فیشەکەکە بەر سەری مەودا کەوتوو و لەناو ئەمبوڵانسدا لەڕێگادا بۆ نەخۆشخانە مردووە.

لە کۆتاییدا شۆفێری پاسەکە توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە بەریتانیا، بەڵام نیسانی ساڵی 2019 بەریتانیا ڕادەستی بەلجیکای کردەوە و لەئێستادا بە تۆمەتی بە قاچاخبردنی کۆچبەران دادگایی دەکرێت.

سەرچاوە euronews

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com