شلێر سەعید، تایبەت بە نوچە نێت
بۆ دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مان سێ وه‌زیر بانگهێشت كراون، تا تاوتوێى بابه‌تى كۆچى گه‌نجان له په‌رله‌مان بكرێت، كه‌چى ته‌نیا یه‌ك وه‌زیریان ئاماده ده‌بێ و وه‌زیره‌كانى تر كه وه‌زیرى پلاندانان ووه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیین بێ پێدانى روونكردنه‌وه ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه نابن.
دكتۆر رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی په‌یوه‌ندییه‌كان ورەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان باسى ته‌وه‌رى دانیشتنى سبه‌ى كرد و له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “حاڵەتەکانی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات له رێژەیەکی بەرزە و لە حاڵەتی ئاسایی تێپەڕیوە، بۆیە پێویستە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، چونکە لەماوەی کەمتر لە ساڵێک زیاتر لە 14 هەزار کەس کۆچیان کردووە”.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمانی کوردستان له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى گوتیشى، “بابەتی پرسی كۆچی گەنجان بۆ دەره‌وەی وڵات بابەتێكی گرنگ و هەستیارە و گەنج سەرمایەكی مرۆیەكی گرنگی وڵاتە چونكە ئەوان هێزی بنیادنان و ئاوەدانی و بەرگریین، كاتێك وڵات جێبهێڵن مەترسی گەورە دروستدەكه‌ن لەسەر ئاسایشی مرۆییمان”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چه‌ند لایه‌نی په‌یوه‌ندیار بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و بابه‌ته بانگهێشتى په‌رله‌مان كراون، رێبوار بابكه‌یى روونى كرده‌وه كه سێ وه‌زیر بانگهێشت كراون، ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه له وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری پلان دانان و وه‌زیرى رۆشنبیرى و وەرزش ولاوان ئامادەی دانیشتنەكە بن.
رێبوار بابكه‌یى ئاشكراى كرد كه وێراى بانگهێشتكردنه‌كه دوو وه‌زیر ئاماده نابن و گوتى، “ئەمرۆ بە ئێمەیان گوتووە كە تەنیا وەزیری وەرزش و لاوان ئامادە دەبێ، هۆكاری ئەوە نازانین بۆچی وەزیرەكانی دیكە ئامادە نابن ، بۆیە سبەی پێش دەستپێكردنی دانیشتنەكە من داوای روونكردنەوە دەكەم لە دەستەی سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمان كە بۆچی دوو وەزیرەكەی دیكە ئامادە نەبوون”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى بابكه‌یى زۆر به‌كورتى باسى هۆكار و چاره‌سه‌رى كۆچى گه‌نجانى كرد و گوتی، “چەندان هۆکاری سەرەکی هەن بۆ زیادبوونی دیاردەی کۆچی گەنجان، سەرەکیترینیان قەیرانی دارایی و بێ‌کاری و ململانێی سیاسی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی، بێگومان هۆکارە لاوەکییەکانیش هەن، بۆیە ئێمە چەندین راسپاردە و چارەسەرمان خستۆتەڕوو لەوانە دۆزینەوەی هەلی كار و هاوكاریكردنی گەنجان بۆ پرۆسەی زەواج ، یان وەرزشی شەقامەكان دروستبكرێت و خوولى وا بكرێتەوە كە گەنج لێهاتوویی هەبێت بۆ دۆزینەوەی هەلی كار”.