نوچه‌نێت
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گوتى، “كێشه‌مان له‌گه‌ڵ یاساى قه‌رز هه‌یه، چونكه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ى تێدایه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م، به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمى له‌سه‌ره‌تاى قسه‌كانى له كۆبوونه‌وه‌كه باسى له یاساى قه‌رزكردن كردووه، كه به یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه ناسراوه.
كازمى گوتوویه‌تى، “هه‌ندێك كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه هه‌یه، چونكه چه‌ندان هه‌ڵه‌ى تێدایه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان چاره‌سه‌رى بكه‌ین” كازمى باسى له ورده‌كاریى ئه‌و هه‌ڵانه نه‌كردووه و ته‌نیا دووپاتى كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى عێراق چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.
له 12ى ئه‌م مانگه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ند كرا و ناڕه‌زایى كوردى لێكه‌وته‌وه، ئه‌مه‌یش دووه‌م قه‌رز بوو كه حكوومه‌تى عێراق بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا بیكات