فهرهاد حهسهن، تایبهت به نوچهنێت
تانیا تاهیر ئهندامى مهكتهبى سیاسى حزبى سۆسیالیست له لێدوانێكى تایبهت دووپاتى كردهوه ههوڵ دهدهن بهر له ساڵى نوێ كۆنگرهی حزبهكهیان بكهن و ئاشكرایشى كرد محهمهدى حاجى مهحموود پێداگریى دهكات واز لهسهرۆكایهتى حزب بهێنێ.
بڕیارە بەم نزیكانە حزبی سۆسیالیستى دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی شهشهمى خۆی ببەستێ و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە لە ئێستا كار لەسەر پەیڕِەو پرۆگرام و سەردانی ناوەندە حزبیەكان دەكەن بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی كۆنگرە.
لە لێدوانێكدا تانیا تاهیر جەلال ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “پێشتر لە مانگی 5ی ساڵی 2012 كۆنگرەی پێنجەمی حزب بەسترا ، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخانەی هاتنە پێش لە شەڕی داعش و قەیرانی دارایی نەتوانرا كۆنگرەی شەشەم ببەسترێ، لە ئێستاشدا ئامادەكاری ئەكەین بۆئەوەی هەموو هەوڵێك بدەین ئەگەر ئەو پەتایەی كۆڕۆنا نەبێتە رێگر، لە پێش هاتنی ساڵی نوێ كۆنگرەی شەشەمی حزب ببەسترێ”.
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی ئێستاش بۆ كۆنگرە، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی سۆسیالیست وتی “لەئێستادا لیژنەیەكمان هەیە بۆ ئامادەكاری پەیڕەوی ناوخۆ و كۆنفرانس و كۆنگرەی مەڵبەندەكان، سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە، رێگەش دراوە بە ئەندامە كۆنەكان ئەوانەی لە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیی و جێگری مەڵبەندن ببنەوە ئەندامی كۆنگرە”.
هەروەك تانیا تاهیر باسیكرد بڕیارە گۆڕانكاری تەواو بەسەر هەیكەلی حزب بهێنرێت و وا بێت كە لەگەڵ سستمی تازەی هەڵبژاردن و دونیای تازەی سیاسەت خۆی بگونجێنێت. وتیشی “بەپێی پەیڕەوو پرۆگرام ئێمە حزبێكی نیشتمانیی نەتەوەیی چاكسازیخوازین، تائێستاش ئێمە رێكین لەسەر ئەو پێناسەیە، بەڵام ئەوەشیان كۆنگرە یەكلایی دەكاتەوە”.
لەبارەی مانەوەی محەمەدی حاجی مەحمود لە پۆستی سكرتێری حزب، ناوبراو وتی “تا ئێستاش كاك محەمەدی حاجی مەحموود سوورە لەسەر ئەوەی كە وەك سكرتێر یان وەك دەسەڵاتی یەكەمی حزب نەمێنێتەوە و ئەگەر بگونجێت وەكو راوێژكار و مەرجەع بمێنێتەوە، چونكە دەڵێ ئیدی منیش مافی خۆمە خەریكی ژیانی تایبەتی خۆم بم و تەمەنەكەشم زۆرە، دەشڵێ حەز ئەكەم سەرقاڵی بیرەوەرییەكان و سیاسەتی گشتی وڵات بم ، دەڵێ حەز ئەكەم لە ناو حزب دەبچم ، بەڵام ئێمە پێنوایە كە بمێنێتەوە باشترە ، چونكە بوونی ئەو پێویستە بۆ حزب، تا ئێستاش كەسێكی بەرچاو نییە كە وەك بەدیلێك بێت بۆ شوێنەكەی، جا ئەگەر كەسێكیش هەبێ لە كۆنگرە خۆی بپاڵێوێت و دەنگ بێنێ دەسەڵاتی حزبی دەدەینێ”.
سەبارەت بە رێژەی ژنان لەناو حزبدا و كاریگەرییەكانی بەسەر ئەو كۆنگرەیە، تانیا تاهیر ئاماژەی بەوەدا كە “لە كۆنگرەی پێشوو لە 33 ئەندامی سەركردایەتی 3 ئەندام ژن دەرچوون، یەكێكیان بۆ مەكتەبی سیاسیی و دووانیش بۆ سەركردایەتی، بەڵام لە ئیستادا تەنها من ماومەتەوە لە مەكتەبی سیاسی و دووانەكەی تریش لە سەركردایەتی نەماون و دووركەوتوونەتەوە لەكاری حزبی یان چوونەتە ناو لایەنی تر، بەڵام ئێمە پێداگریی لەوە دەكەین كە رێژەیەكی دیاریكراو بۆ ژنان دیاریبكرێ، دیارە تا ئێستاش هیچ كەسێك لاری لەوە نییە ، بەڵام دەمێنێتەوە سەر ئەوەی كە كێن ئەو ژنانەی دێن خۆیان دەپاڵێون . بەڵام دڵنیاین ئەمجارە ژمارەیەكی باش ژن دێنە ناو كاری سیاسی لە حزبدا دەچنە سەركردایەتی”.
