شلێر سەعید، تایبهت به نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەم، 24ی تشرینی دووەمی 2020 پردەکەی ناحیەی پردێ دوای چاککردنەوەی، بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا کرایەوە، كە لە ئهنجامى رووداوهكهى 16 ئۆكتۆبەری 2017 تەقێندرابووەوه .
قاسم حەمزە بهرِێوهبهرى فەرمانگەی رێگاوپردەکان، بە نوچەنێتی راگەیاند، ” دروستكرکردنەوەی پردەکە 217 مەتری گرتووەتەوە و لە 7 جۆین پێکهاتووە، هەر جوێنێكی 31 مەترە و تێچووی چاککردنەوەی پردەكە 692 ملیۆن دینار بووه”.
له درێژهى لێدوانهكهى گوتیشی، “پێش تەواوبونی كاتی دیاریكراوی خۆی و لەماوەی 240 رۆژدا تەواومانكردووە”.
ئەندازیار قاسم حەمزە ئاماژەی بەوەش كرد كە بودجەکەی لە سندووقی دووبارە بنیادنانەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەکانی کارە تیرۆرستیەکان دابینکراوە.