نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باسى له زیادبوونى رێژه‌ى دانیشتووانى عێراق كردووه و گوتوویه‌تى رێژه‌ى وه‌چه‌نانه‌وه له عێراق له عێراق له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا زیاتره و ده‌گاته 3%.
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت له راپۆرته‌كه‌ى به وردى كارى له‌سه‌ر به‌رزى رێژه‌ى منداڵابوون له عێراق كردووه و قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدار كردووه و هه‌ر هه‌موویان دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ رێكخستنى وه‌چه‌نانه‌وه له عێراق بكات.
به‌رپرسان وێراى ئه‌وه‌ى پێشبینیان كردووه له ماوه‌ى 10 ساڵى تر، ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق بگات به 50 ملیۆن كه‌س، دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌و باوه‌ڕه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌یه.
ده‌شڵێن به‌رزى رێژه‌كه له ناوچه هه‌ژاره‌كانه. بوشرا زوێنى كه پێشتر له حكوومه‌تى عێراق وه‌زیرى كاروبارى ژنان بووه له راپۆرته‌كه قسه‌ى كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له زیادبوونى وه‌چه‌نانه‌وه ره‌چاوى بارودۆخى ئابوورى خێزانه‌كان ناكرێت.
له راپۆرته‌كه ده‌گوترێ رێژه‌ى وه‌چه‌نانه‌وه له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا ده‌گاته 1.5% ئه‌گه‌ر زۆر زیادیش بێت ئه‌وا ده‌گاته 2%ى دانیشتووان، كه‌چى له عێراق له هه‌ندێك حاڵه‌ت ده‌گاته 3%ى دانیشتووان ئه‌مه‌یش وایكردووه ساڵانه له‌نێوان 850 هه‌زار تا ملیۆنێك كه‌س له عێراق زیاد بێت.