نوچه‌نێت
ته‌راتێنى به‌رپرسانى ئێران به نافه‌رمى بۆ عێراق، هه‌ندێكى له به‌رپرسانى عێراقى نیگه‌ران كردووه و ده‌ڵێن ئه‌م دیارده‌یه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه بڕیارى عێراق به ده‌ست عێراقییه‌كانه‌وه نییه.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له راپۆرتێكدا باس له‌و ناڕه‌زاییانه ده‌كات، كه له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى سه‌ردانى نهێنى به‌رپرسانى باڵاى ئێران بۆ عێراق دروست بووه.
دوایین سه‌ردان له‌لایه‌ن ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانه‌وه بۆ عێراق ئه‌نجام درا، گوایه بۆ ئه‌وه هاتووه‌ته عێراق تا داوا له میلیشیاكان بكاته هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق.
زافه‌ر عانى سه‌ركرده‌ى به‌ناوبانگى سوننه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه، ئاژانسى ئاسۆشیتد پرێس ده‌ڵى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران له عێراق داواى له گرووپه‌كان كردووه هێرش نه‌كه‌ن و بیانوو نه‌ده‌نه تره‌مپ. دواتر یه‌كێك دێ وه‌همى ئه‌وه‌مان پێده‌دات ده‌ڵێ ئه‌و هێزانه سه‌ربه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه.